داهاتی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵی تورکیا زیاتر لە 23 ملیار دۆلار بووە

ئابوری پێش 1 هەفتە

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا داهاتی گەشتیاری تورکیا گەیشتووتە 23 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

کێ دەڵێت: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی حکومەتی تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داهاتی گەشتیاری وڵاتەکەی ئاشکرا کرد و وتی" تەنیا لە مانگی تەممووز، ئاب و تشرینی یەکەم داهاتی گەشتیاریمان بە ڕێژەی 3.9٪ بەرزبوونەتەوە".

چی تر: بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا تەنیا لە نۆ مانگی ئەمساڵدا، داهاتی گەشتیاری گەیشتووەتە 47 ملیار دۆلار، هەوڵ دەدەن تا کۆتایی ئەمساڵ داهاتەکەیان بگاتە 60 ملیار دۆلار.

 

  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا