ئاکالاسیا چییە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی پێش 3 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئاکالاسیا نەخۆشییەکی دەگمەنی سورێنچکە کە قووتدانی شلەمەنی و خۆراکەکان قورس دەکات و ناتاوانێت خواردنەکان بگوازێتەوە بۆ گەدە.

سەرچاوە: ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینیک بڵاویکردوەتەوە: ئاکالاسیا نەخۆشییەکی دەگمەنە کە سورێنچک ناتوانێت خواردن و شلەمەنی بۆ ناو گەدە بگوازێتەوە، ئەم یەکگرتنە لە بارودۆخی ئاساییدا لەلایەن ماسولکەیەکەوە دادەخرێت کە پێی دەوترێت ئیسفەنجەری خوارەوەی سورێنچک، وە کاتێک خۆراک یاخود شلە لە سورێنچکەوە دەچێتە گەدەتەوە ئارام دەبێتەوە.

زیاتر: لە ئاکالاسیادا ئەم ماسولکەیە ناکرێتەوە کاتێک خۆراک دەگاتە شوێنی یەکگرتنەکە، ئەمەش دەبێتە هۆی گیربوونی خۆراک یاخود شلە لە سورێنچکدا.

نیشانەکان:

- گەڕانەوەی خۆراک و شلە.

- ئازاری سنگ کە دێت و دەڕوات و ئازارەکە لەوانەیە زۆر بێت.

- دڵەکزێ.

- هەناسە تووندی و کۆکە لە شەودا.

- وردە وردە کێشی لەش دابەزێت.

- رشانەوە.

- نزگەرە.

- هەوکردنی سنگ.

هۆکارەکان:

- جینات یاخود هۆکاری بۆماوەیی.

- هەوکردنی ڤایرۆسی کە دەبێتە هۆی هێرشی بەرگری خۆکار بۆ سەر خانەکانی دەماری سورێنچک.

- تێکچوونی خانەکانی دەماری سورێنچک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا