لە هەرێمی کوردستان هەفتەیەک کرا بە پشوو

کوردستان 7 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی، حکومەتی هەرێم هەفتەیەکی کرد بە پشوو بۆ ئەو کەسانەی خەڵکی ناوچەکانی ماددەی 140ـی دەستوورین.
راگەیەندراوی فەرمی: لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی پێوەیە، بریاردرا لە بەرواری 15ـی ئەم مانگەوە تا 22ـی مانگی11 بۆ ماوەی هەفتەیەک پشوو رابگەیەنرێت، بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی راژەی شارستانی، کارمەندانی راژەی سەربازی، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، خوێندکاران لە گشت قۆناغەکانی خوێندن و زانکۆکان.
زیاتر: داوا لە رێکخراو و کۆمپانیاکان و کەرتی تایبەت دەکات بە هەمان ماوە، کار ئاسانی بکەن بۆ کارمەندەکانیان کە خەڵکی ناوچەی ماددەی 140ـی دەستوورین، تا بتوانن بەشداری لە پرۆسەکە بکەن.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا