بابەتە سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی کەسێک
بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی رادەگەیەنێت.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوي:
رۆژی 31ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغدا تۆمەتبار
مەڕوان تاڵب حەسەن بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەر و دوو منداڵەکەی کوشت.
زیاتر: هاوسەری تۆمەتبارەکە ناوی بان عەبدوڵایە و
منداڵەکانیشی ناویان ئیمان و یونس بووە، دوای رووداوەکەش تۆمەتباری ئاماژەپێکراو
چەند ناسنامەیەکی ساختە دروستدەکات و خۆی لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەشارێتەوە.
دواتر: بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێت، دوای
بەدواداچوونەکان دەزگای ئاسایسی هەرێم لەسەر رەزامەندی دادوەر توانیان شوێنی
خۆحەشاردانی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکەن.
ئەمەش هەیە: تۆمەتبارەکە بە چەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە
یەکێک لە هۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو و دەستگیرکرا، لە ئێستادا پەڕاوی
لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و بەدواداچوونەکان بەردەوامن.