شارەوانی سلێمانی لەبارەی گردی مامەیارەوە روونکردنەوە دەدات

کوردستان 7 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رەتیدەکاتەوە گردی مامەیارە بۆ پرۆژەی بازرگانی بەکاربهێنرێت.

راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە: لە کاتێکدا زۆرینەی هاوڵاتییانی شارەکەمان بۆ یادی 240 ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی خەریکی دەربڕینی خۆشیین، ئەم دەنگۆیە بڵاوکراوەتەوە.

زیاتر: بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیە لەم رۆژەدا هێمایەکە بۆ دەرخستنی ناخی ئەو ناحەزانەی چاویان بە مێژووی دێرینی شارەکە هەڵنایەت.

چی تر: سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە کە لە هەندێک پەیجی سێبەر بڵاوکراونەتەوە ناڕاستن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا