بابەتە سەرەکیەکە: دوای چوار رۆژ
لە ئاگادارکردنەوەی چەند گەڕەکێکی لوبنان، ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی
ئاسمانی کرایە سەر باشووری بەیروت وبۆردوومانکران.
سەرچاوە:
بەگوێرەی زانیارییەکانی فرانس پرێس، ئیسرائیل لە رێگای وتەبێژی سوپاکەیان، پێش چوار
رۆژ رێنمایی بۆ چۆڵکردنی چوار گەڕەک دەرکرد، ئەمڕۆ هەریەک لە ناوچەکانی (حەدەس
بیروت، حارە بریک، ئەلغەبیری و ئەللیلکی) لە باشووری شارەکە بۆردوومانکرا.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: لە چەند هەفتەی رابردوو شەڕ لەناو کەرتی غەززە فراوانتر بووە و ژمارەیەک
گەڕەک و ناوچەی نوێ لە لوبنان کەوتووەتە ژێر بۆردوومانی ئیسرائیل، و ژمارەیەک لە
سەرکردەی سەربازی حیزبوڵاش کوژراون.