بابەتە سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی
تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکی راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی رووداوێکی تەقەکردن روویدا
و بووە هۆی کوژرانی کەسێک، بە بڕیاری دادوەر دەستبەجێ تۆمەتباری رووداوەکە
دەستگیرکرا.
زانیاری زیاتر: رووداوەکە لەنێوان کچ و کوڕێک روویدا و هۆکارەکەی
بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە، هەروەها قوربانییەکە ناوی (ب،ف،ع)ە و
تۆمەتبارەکەش رووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.