بابەتە
سەرەکیەکە: دواى سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لەلایەن
جۆو بایدنەوە پێشوازی لێکراو سەردانی کۆشکی سپی کرد.
راگەیەندراوی
فەرمی: تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی
هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ جۆو بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا باسیان لە دەستاودەستکردنی دەسەڵات کرد.
زیاتر:
بایدن لە دیدارەکەدا باسی لەوەکردووە، چاوەڕێی ئەوە دەکەن گواستنەوەی دەسەڵات بەشێوەیەکی
نەرم و ئاشتیانە بێت لە بەرامبەریشدا ترەمپ باسی لەوەکردووە، "سیاسەت قورسە و
لە زۆر دۆخدا جیهانێکی جوان نییە بەڵام ئەمڕۆ سیاسەت جیهانێکی جوانە و سوپاست دەکەم."