بابەتە سەرەکییەکە: قائیمقامی سلێمانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی
کۆکردەوە و وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران باسکرا.
راگەیەندراوی فەرمی: قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە: ئاوات محەمەد
قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری
پەروەردەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوای سلێمانی و بەڕێوەبری گواستنەوەی چاودێری
بازرگانی و نوێنەری ئاسایش و هاتووچۆ و لیژنە هاوبەشەکان کۆبووەوە.
زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا وردەکاری گواستنەوەی خوێندکاران باسکرا بە
تایبەت پەیوەندییەکانی نێوان بەخێوکەری خوێندکاران و کۆمپانیاکانی گواستنەوە و
ناوەندە پەروەردەییەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان.
چی تر: بڕیاردا لیژنەیەک لە نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ
پێداچوونەوە بە رێنماییەکان و هەماهەنگی زیاتر زیاتری نێوان کۆمپانیاکانی
گواستنەوە و خوێندگاکان و دایک و باوکی خوێندکاران پێکبهێنرێت.
ئەمەش هەیە: لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی بەکارهێنانی
تەکنەلۆژیا کرا بۆ ئاسانکاری پڕۆسەکە و پێشنیارکرا لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە لەناو
مۆبایلدا، دایک و باوکان و ئیدارەی خوێندگاکان ئاگاداری کات و چۆنییەتی گواستنەوەی
خوێندکارەکان بن.
بۆچی: لە رێگەی ئەپڵیکەیشنەکەوە دایک و باوکان لە سەلامەتی گواستنەوەی
خوێندکارەکان دڵنیا دەبن.
پێشتر: BMC لە راپۆرتێکدا
کێشە و گرفتەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی ئاشکرا کردبوو.
راپۆرتەکە: