ئەمریکا چەند کۆگایەکی چەکی گروپە چەکدارەکانی یەمەنی کردە ئامانج

جیهان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سوپای ئەمریکا چەند کۆگایەکی چەکی گروپە چەکدارەکانی یەمەنی کردە ئامانج.

راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە چەند کۆگایەکی چەکی گروپە چەکدارەکانی یەمەنیان لە ناوخۆی یەمەندا کردووەتە ئامانج.

زیاتر: فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا مەبەستیان لە هێرشەکان لاوازکردنی توانای گروپە چەکدارەکان بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵێکە گروپە چەکدارەکانی یەمەن لە دەریای سوور چەندین هێرشیان  بۆ سەر کەشتییە جەنگی و بازرگانییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا ئەنجامداوە، ئەمریکاش ئەو هێرشانەی بێ وەڵام نەهێشتووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا