ئێران و رووسیا سیستەمی بانکی نێوانیان بەیەکەوە دەبەستنەوە

ئابوری 7 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: sirwan

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە ئێستادا دەتوانرێت کارتی بانکی ئێران لە رووسیا بەکار بهێنرێت، چونکە سیستەمی بانکی هەر دوو وڵات پێکەوە گرێ دراوە.

سەرچاوە: میدیای فەرمی ئێران IRINN رادەگەیەنێت: ئێرانییەکان لە ئێستادا دەتوانن لە رووسیا پارە بکێشنەوە، لە داهاتووشدا دەتوانن کارتەکانیان بۆ پارەی کڕینی ناو فرۆشگاکان بەکار بهێنن.

زیاتر: بە بەکارهێنانی کارتی بانکی ئێرانی لە ئامێری ATM لە ڕووسیا، پارە دەرهێنراوە.

چی تر: وا بڕیارە پلانەکە لە وڵاتانی دیکەش جێبەجێ بکرێت بۆ نموونە عێراق، ئەفغانستان و تورکیا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: رووسیا و ئێران لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، بۆ بەهێزکردنی ئابووری هەردوو وڵات لە کەرتی بانکیدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا