بابەتە سەرەکیەکە: دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە نووسراوێکدا وەڵامی هەموو
تانەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دایەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بۆ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنکەکانی عێراقی ناردووە، هەموو ئەو تانانەی سەبارەت
بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆیان نێردراوە یەکلایی کراونەتەوە.
ئەمەش هەیە: یەکلایی کردنەوە تانەکان بەپێی بڕگەکانی ماددەی (10/حەوتەم) لە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان
ژمارە (31)ی ساڵی 2019 بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 41 تانە لەلایەن حزبە سیاسییەکانەوە تۆمار کرابوون کە 25ـیان لە سلێمانی، 12یان لە هەولێر، سێیان لە
دهۆک و تانەیەکیش لە هەڵەبجە بووە.