رۆژنامەنوسێک دەستگیرکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: کارزان تاریق پەیامنێری کەناڵی NRT، بەهۆی دۆسیەیەکی رۆژنامەنوسیەوە دەستگیرکرا.

کێ وتی: ناوبراو رایگەیاند: پاش دەستگیرکردنم لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە، دواتر رادەستی بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ کراوم و ئێستاش لەو بنکەیە راگیراوم.

لەلایەکی ترەوە: سەنتەری میترۆ ئاشکرایکرد: داوا دەکەین کارزان تاریق بە کەفالەت ئازاد بکرێت و بە بەندەکانی یاسای رۆژنامەگەری مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

چی تر: لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری دادوەر دەکرێت بۆ ئەوەی رۆژنامەنوسەکە بە کەفالەت ئازاد بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا