بابەتە سەرەکییەکە: %100ی دەرچووانی کەرکوک، شەنگال، خانەقین و
ناوچە دابڕیندراوەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان وەرگیران.
راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی بڵاویکردەوە: ژمارەی ئەو خوێندکارانەی ئاماژەیان پێکراوە، نزیکەی هەزار
خوێندکارە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
بەفەرمانى د.
ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەدا سەدى دەرچوانى
کەرکوک و شەنگال و خانەقین و ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى
کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیران کەژمارەیان نزیکەى (1000)
خوێندکارو قوتابییە.
بەو بۆنەیەوە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە پەیامێکدا پیرۆزباى لە سەرجەم
وەرگیراوانى ناوچە دابڕاوەکان بەتایبەت کەرکوک و شەنگال و خانەقین و
خانەوەداکەیانیان دەکات و ڕایدەگەێنێت؛ چەندین ساڵە کارئاسانى تەواومان کردوە بۆ
وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى
کوردستان، بەتایبەت ئەو خوێندکار و قوتابیانەى لە خوێندنگە کوردییەکان دەخوێنن بۆ
ئەوەى دەرفەتى خوێندنیان بۆ بڕەخسێنین لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
د. ئارام محمد
قادر هیوا خوازە لە ماوەى خوێندنەکەیان لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیراوان بتوانن
بە زانست و زانیارى خزمەت بە وڵاتەکەمان بکەن.
لەو
چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم
وەرگیراوان دەکات دواى دۆزینەوەى شوێنى وەرگرتنیان لە وێبسایتى ڕێگەى زانکۆ (regayzanko.com)، پەیوەندى بە بەش و کۆلێژەکانیان بکەن
بەمەبەستى ئەنجامدانى مامەڵەى دەستبەکاربوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى
کوردستان.