بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە
پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و بە گوێرەی
ناوە گەڕاوەکان کاری لەسەردەکەین.
لێدوانی تایبەت: لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بە BMC راگەیاند: تاوەکو ئێستا پڕۆسەی
دابەشکردنی زەوی بەردەوامە و بەگوێرەی ناوە گەڕاوەکان کاری لەسەر دەکرێت و ئەو
ناوانەش کە ماون رەوانەی وردبینی کراون و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە.
ئەمەشی وت: تا ئێستا نزیکەی هەزار و 800 پارچە زەوی
دابەشکراوە و زەوی ئامادەیە و لەگەڵ گەڕانەوەی ناوەکان ئەوانەش دابەشدەکرێن.
زیاتر: ساڵی رابردوو و ئەمساڵیش زەوی بەسەر کەسوکاری
شەهیدان وجینۆساید و زیندانیانی سیاسی دابەشکراوە، ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدارمان
کردووە چ ناوێک لە سنووری سلێمانی ماوە بۆمان بنێرن و ئامادەکاری بکەین بۆ
دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.