"دادگای فیدراڵی کۆبونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی موچەی هەرێمەوە ئەنجام دەدات"

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: چەند ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق، سەردانی سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد.

کێ وتی: سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا بە سەرۆکی دادگای فیدراڵێم وت، ئەگەر هەرێم پابەندی تەوتین نییە و داهاتی ناوخۆ رادەست ناکات، بۆچی تەنها موچەی خەڵک دوادەخرێت و سزای دەسەڵاتداران نادرێت.

لە بەرامبەردا: جاسم عمیری سەرۆکی دادگای فیدراڵی وتی، بڕیارەکەی دادگا رونکردنەوەی جیاواز هەڵناگرێ و لە بونی هەر ناکۆکییەکی سیاسیش پێویستە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام بێت.

زیاتر: ناوبراو پێشنیاری کۆبونەوەیەکی بەپەلەی کرد بۆ چارەسەرکردنی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا