بابەتە سەرەکیەکە: رۆژێک پشوو لە سەرجەم خوێندنگەکانی پێنج پارێزگای باکووری
کوردستان و بەشێک لە پارێزگاکانی تورکیا راگەیێندرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین بەشێک لە پارێزگاکانی
باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون بەو
هۆیەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان دروست بووە.
زیاتر: لە قوتابخانەکانی پارێزگاکانی ئەرزینگان، سێواز، مەرەش، مەڵەتی و دێرسم
پشووە، هاوکات لە چەند شارۆچکەیەکی پارێزگاکانی چەولیگ، خارپێت و ئەرزەڕۆمی باکووری
کوردستان و بەشێک لە پارێزگا و شارۆچکەکانی تورکیا ، رۆژێک کرایە پشوو.