سودانی بۆ ئەسەد: ئاسایشی سوریا و عێراق یەکە

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆک کۆماری سوریا و سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و دوایین پێشهاتی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا رایگەیاند: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری وڵاتەکە، لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندیەکی تەلەفونیان ئەنجامداوە.

ئەمەش هەیە: هەردولا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دوایین پێشهات و هاوکاری هاوبەشی نێوان سوریا و عێراقیان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تاوتوێکردوە.

زیاتر: لای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندوە، کە ئاسایشی عێراق و سوریا یەک ئاسایشە و ئامادەیی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی هەموو پاڵپشتییەکی پێویست بۆ سوریا لە روبەروبونەوەی تیرۆر دەربڕیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا