پەیامێک لە گروپە چەکدارەکانی سوریاوە بۆ عێراق

عێراق 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: گروپە چەکدارییەکانی سوریا پەیامێکیان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کرد.

زانیاریی گشتی: لە پەیامەکەی ئەو گروپانەدا هاتووە:  ئیدارەی کاروباری سیاسی لە حکومەتی رزگاری نیشتمانی، جەخت لە پەیوەندی برایەتی چەسپاوی نێوان سوریا و عێراق دەکاتەوە.

زیاتر: ئێمە لە سوریای ئازاد بڕوای تەواومان بەوە هەیە کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان پێویستیان بە هاوکاری و لێکتێگەیشتنی بەردەوامی نێوان هەردوو وڵاتەکەمان هەیە.

ئەمەش هەیە: ئەم شۆڕشە لەپێناو شکۆمەندی دروستبوە و هەوڵی هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی گەلی سوریایە لە ستەمی دەسەڵاتی ئەسەدی تاوانکار و نابێتە هەڕەشە بۆ سەر خاکی عێراق یان هەر وڵاتێکی تری ناوچەکە.

چی تر: حکومەت و گەلی عێراق دڵنیا دەکەینەوە، سوریا نابێتە سەرچاوەی نیگەرانی و گرژی لە ناوچەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا