بابەتە سەرەکییەکە: بانکی
ناوەندی عێراق هەموو حەواڵەیەکی دارایی بۆ کۆمپانیای تیکتۆک راگرت.
زانیاریی زیاتر: لە
نووسراوێکی بانکەکەدا هاتووە: ئاماژە بە نووسراوی ژمارە 1145ی وەزارەتی
پەیوەندییەکان لە 4ی تشرینی دووەم، بڕیاردرا سەرجەم حەواڵە داراییەکان بۆ
بریکارەکانی کۆمپانیای تیکتۆک رابگیرێت.
ئەمەش هەیە: بڕیارەکە
سەرجەم مامەڵەکانی هاتوو و رۆیشتوو، هەروەها سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و
دامەزراوە داراییەکانی تریش دەگرێتەوە.