سەرۆک وەزیرانی نوێی سوریا دەستنیشانکرا

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لەلایەن دەستەی تەحریر شامەوە، محەمەد بەشیر بە سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتی رزگاریخوازی سوریا دەستنیشانکرا.

کێ وتی: میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە: دەستەی تەحریری شام محەمەد بەشیری وەکو سەرۆک وەزیرانی حکومەتی رزگاریخوازی سوریا دەستنیشانکرد و رایسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر.

زیاتر: ئەم بڕیارە دوای کۆبونەوەیەک هات بۆ دیاریکردنی رێکخستنەکانی گواستنەوەی دەسەڵات و دورخستنەوەی سوریا لە دۆخی پشێوی.

چی تر: کۆنبونەوەکە  لە نێوان فەرماندەی بەشی ئۆپەراسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا ئەحمەد ئەلشەرع، ئەلبەشیر و محەمەد جەلالی سەرۆک وەزیران حکومەتی پێشوی رژێم ئەنجام درا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا