بابەتە سەرەکیەکە: هاوسەرەکەی بەشار ئەسەد دۆخی تەندروستی تێکچووە و ئەگەری
مانەوەی لە ژیاندا کەمە.
کێ وتی: رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەسما ئەسەد بەهۆی توشبونی بە نەخۆشی
شێرپەنجەی خوێن تەندروستی تێکچوە و پزیشکەکانی ئەگەری 50% مانەوەیان لە ژیاندا بە
خێزانەکەی داوە.
ئەمەش هەیە: ئەسما پێش بەشار ئەسەدی هاوسەری گەیشتووەتە مۆسکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی
چارەسەریی پزیشکی.
پێشتر: ئەسما ئەسەد لە ساڵانی 2018-2019 تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو دواتر
چارەسەرکرا، بەڵام لەم ساڵدا سەرۆکایەتیی سوریا تووشبونی ئەسما ئەسەدی بە نەخۆشی شێرپەنجەی
خوێن پشتڕاستکردەوە.