گواردیۆلا: پاش سیتی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە ناکەمەوە

وەرزش پێش 2 هەفتە

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

چی روویدا: پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری ئێستای مانچێستەر سیتی رایگەیاند، دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی راهێنەرایەتی هیچ یانەکەی دیکە ناکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی رایگەیاند: دوای مانچێستەر سیتی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی دیکە ناکەم، من باسی داهاتویەکی دور ناکەم، بەڵام کاتێک وازم لە راهێنەرایەتی مانچێستەر سیتی هێنا ناچمە هیچ وڵاتێکی دیکە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە بگرمە ئەستۆ.

زیاتر: چی تر هێز و وزەی ئەوەم نەماوە بچمە شوێنێکی دیکە لە سەرەتاوە دەستپێبکەمەوە، لەوانەیە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک بگرمە ئەستۆ، ئەمە شتێکی جیاوازە.

پێشتر: لە ماوەی رابردودا ناوبراو گرێبەستەکەی لەگەڵ شین پۆشەکان تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 نوێکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا