بابەتە
سەرەکیەکە: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دەمانەوێت پەیوەندیی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا
دروست بکەین.
لێدوانی فەرمی: بنیامین
ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە سەکۆی "ئێکس" رایگەیاند: دەمانەوێت
پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا دروستبکەین، بەڵام ئەگەر ئەم دەسەڵاتە نوێیەی
سوریا رێگە بدات ئێران جارێکی دیکە بونی هەبێت لە وڵاتەکەدا، یاخود رێگە بە
گواستنەوەی چەکی ئێران بدات بۆ حزبولڵا، یاخود هێرشبکاتە سەرمان وەڵامی دەدەینەوە.
زیاتر:
ئەوەی بەسەر رژێمی پێشودا هات لە سوریا، بەسەر ئەو دەسەڵاتەشدا دێت، هیچ مەبەستێکمان نییە دەستێوەردان لە
کاروباری ناوخۆی سوریا بکەین.
چی تر:
بەڵام مەبەستماندا هەیە هەرچی لە تواناماندا بێت بیکەین بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە
ئاسایشی وڵاتەکەمان بکەین.