بابەتە سەرەکیەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا رایگەیاند، بە نێوەندگیری ئەمریکا ئاگربەستی نێوان توركیا و هەسەدە درێژکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگربەستی نێوان تورکیا و
هێزەکانی سوریای دیموکرات تاوەکو کۆتای هەفتە درێژکراوەتەوە.
ئەوەشی وت: درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە ئەنجامی
هەوڵە دیبلۆماسییەکانی ئەمریکا بووە لەگەڵ تورکیا و هەسەدە ، تاوەکو بتوانن هەوڵی
زیاتر دەدەن بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە.
باسی
لەوەشکرد: ئەمریکا نایەوێت هیچ لایەنێک دۆخی ئێستای سوریا بەکاربهێنێت وتیشی، لە
نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.