بابەتە
سەرەکیەکە: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پڕۆسەی سیاسی سوریا خواستە رەواکانی هەمو سورییەکان بەدیبهنێت.
راگەیەندراوی
فەرمی: ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە دۆخی سوریا کۆبویەوە و رایگەیاند:
ئەم پڕۆسە سیاسییە پێویستە خواستە رەواکانی هەمو سورییەکان بەدیبهێنێت و هەمویان
بپارێزێت، رێگە بدرێت داهاتویان بە شێوەیەکی ئاشتیانە و سەربەخۆ و دیموکراسی دیاریبکەن.
زیاتر: ئەندامانی
ئەنجومەن جەختیان لە پابەندبونی بەهێزی خۆیان بە سەروەری، سەربەخۆیی، یەکێتی و یەکپارچەیی
خاکی سوریا دەکەنەوە و داوا لە هەمو دەوڵەتەکان دەکەن رێز لەم بنەمایانە بگرن.
چی تر: هەروەها داوای خۆ بەدورگرتن
لە هەر کارێک دەکات کە ئاسایشی هەرێمی تێکدەدات.