هەسەدە: 35 چەکداری سەر بە تورکیا لە بەنداوی تشرین کوژران

درێژتر لە هەواڵ 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەنجومەنی سەربازی منبج، کوژرانی 35 چەکداری سەر بە گروپە چەکدارەکانی تورکیای لە بەنداوی تشرین راگەیاند.

راگەیەندراوی فەرمی: ئەنجومەنی سەربازی منبج سەر بە هەسەدە رایگەیاند: هێزەکانمان بۆ سێزدەهەمین رۆژی لەسەریەک لە بەرامبەر هێرشەکانی بەکرێگیراوانی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین و ناوچەکانی دەوروبەری خۆڕاگرییەکی گەورەیان نیشان دا.

زیاتر: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەکرێگیراوانی داگیرکەر بە تانک و زرێپۆش و بە پاڵپشتی ئاسمانی داگیرکەری تورکیا هێرشیانکردە سەر بەنداوی تشرین، کە تیایدا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوان لە دو میحوەردا rویدا.

چی تر: لەو ماوەیەدا 35 بەکرێگیراوی تورکیا کوژران و دەیان کەسیش برینداربون، و تانکێک و دو زرێپۆشی سەر بە بەکرێگیراوان لەناوبران، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و بڕێک لە چەک و تەقەمەنی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا