بابەتە سەرەکیەکە:
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا پێویستە بە ئاشکرا بڵێن
دژی داگیرکاریەکانی ئیسرائیلن.
لێدوانی فەرمی: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: بەمزوانە
وەزیری دەرەوە هاکان فیدان سەردانی سوریا دەکات و یارمەتیدەری بونیادنانی پێکهاتەی
نوێی دەسەڵات لەو وڵاتە دەبێت و لە قۆناغی راگوزەردا بۆ ئەوەی قۆناغەکە بە بێ گرفت
تێپەڕێت، یارمەتیدەری دەسەڵاتی نوێی سوریا دەبین.
ئەمەشی وت: کاتی لەچالاکی خستنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سوریا
ئێمە دەستنیشانی دەکەین، بۆ رەواندنەوەی هەرچەشنە مەترسییەک لەسەر سنورەکانی باشورمان،
ئەوە ئەنجام دەدەین و ماوەی
رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە و لق و پۆپەکانی کۆتایی پێهاتوە.
زیاتر:
رێگری دەکرێت کە لەو کەشە جێی متمانەیەی کە لە سوریا هاتوەتە ئاراوە، هێز
کۆبکەنەوە، بڕوا
ناکەم لە سوریا هیچ هێزێک ئامادە بێت هاوکاری رێکخراوە تیرۆریستییەکان بکات.
چی تر: بۆ راگرتنی ئیسرائیل
بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، پێویستە بە
ئاشکرا بوترێت کە دژی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلن.