بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی کرایەوە

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە رێورەسمێکی تایبەتدا بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە شاری سلێمانی بە رووی شۆفێراندا کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم  بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود تەواوکراوە و بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

ئەوەشی وت: پرۆژەکە بە گرنگ بۆ شاری سلێمانی هەژماردەکرێت و لۆد و قەرەباڵغی سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەمدەکاتەوە تێچوەکەی نزیەی ملیارێک دینارە.

زیاتر: پرۆژەی بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە نزیك ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، لە رۆژی 21 ی کانونی یەکەمی 2023ە وە دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا