بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری ئەمساڵی روداوەکانی بڵاوکردەوە

کوردستان 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەرگری شارستانی هەولێر کۆمەڵێک داتاو ئاماری روداوە جیاجیاکانی بڵاوکردوە.  

راگەیەندراوی فەرمی: بەرگریی شارستانی هەولێر بڵاویكردەوە، ئەمساڵ  بەهۆی روداوە جیاجیاكانەوە 26 كەس گیانیان لەدەستداوە و 100ی دیكەش برینداربون.

ئەمەش هەیە: هەر لە ئەمساڵدا 57 حاڵەتی رزگاركردن و 31 حاڵەتی خنكان تۆماركراون هاوکات، 293 ئۆتۆمبێل سووتاون، لەكاتێكدا ساڵی رابردوو 328 حاڵەتی سوتان و ساڵی پێشتریشی 308 حاڵەتی سووتانی ئۆتۆمبێل تۆماركراوە.

زیاتر: هەر بە پێی ئامارەکە لەماوەی چوار ساڵدا 166 حاڵەتی خنكان لە سنووری پارێزگاكەدا روویانداوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا