بابەتە سەرەکییەکە:
رابەری باڵای ئێران پێشبینی سەرهەڵدانی هێزێکی نوێ لە سوریا دەکات.
چی وت: عەلی خامنەیی
رابەڕی باڵای ئێران رایگەیاند: زۆر جار دەوترێت ئێران بریکارەکانی لە ناوچەکە لەدەستداوە،
ئەمەش بە تەواوەتی هەڵەیە.
بۆچی: چونکە ئەگەر تاران
رۆژێک لە رۆژان بیەوێت هەر کارێک ئەنجامبدات پێویستی بە هێزی وەکالەت نییە.
چی تر: یەمەن شەڕ دەکات
چونکە ئیمانی هەیە، هێزی ئیمان حزبوڵای لوبنانی دەخاتە مەیدانی جەنگ، حەماس جیهاد
دەکات چونکە بیروباوەڕەکەی ناچاری دەکات، ئەوان نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن.
ئەمەش بزانە: لەبارەی پێشهاتەکانی سوریاوە
رابەری باڵای ئێران وتی: پێشبینی سەرهەڵدانی هێزێکی شەرەفمەندی بەهێز لەو وڵاتە
دەکەم.