بابەتە سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی پێشبینیەکانی کەشوهەوای
ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسى و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە،
ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە لە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەمەش هەیە: سبەی دوشەممە، ئاسمان لەساماڵ و پەڵە
هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچە
شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى
پارێزگاى دهۆک هەیە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی
ئەمڕۆ.
زیاتر: ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرمی لە گەرمیان
تۆمار دەکرێت کە 19 پلەیە و نزمترین پلە لە حاجى ئۆمەران تۆمار دەکرێت کە 6 پلەیە.