رۆژنامەیەکی تورکی: ئەمریکا کەرەستەی سەربازی بۆ کوردانی سوریا ناردوە

جیهان 16 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

 بابەتە سەرەکیەکە: رۆژنامەیەکی تورکی، ئەمریکا کەرەستەی سەربازی نوێی بۆ هێزە کوردییە پاڵپشتەکانی لە سوریا ناردوە.

کێ وتی: رۆژنامەی "ستار"ـی تورکی لە زاری سەرچاوە سەربازیەکانەوە بڵاویکردەوە: واشنتۆن کەرەستەی سەربازی و پێداویستی نوێی بۆ چەکدارانی پەکەکە و هێزە کوردییە پاڵپشتەکانی لە سوریا ناردوە.

ئەمەش هەیە: رۆژنامەکە رونیشیکردوەتەوە، دوێنێ یەکشەممە دو فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی ئەمریکی لە حەسەکە نیشتونەتەوە.

زیاتر: کەرەستە و پێداویستییە سەربازییەکان بە کاروانێکی 60 زرێپۆش و بارهەڵگر گەیەندراونەتە ئەو تیرۆریستانەی کە لە ناوچەی دێرەزورن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا