بابەتە سەرەکییەکە: بافڵ
جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە ماکسیم
رۆبین، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
راگەیەندراوی فەرمی:
نوسینگەی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی
پەیوەندییەکان و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە
باڵاکان و سەقامگیریی ناوچەکە جەختیلێکرایەوە.
زیاتر: لە درێژەی دیدارەکەدا، دواین روداوە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست و بە تایبەتی دۆخی سوریا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
چی تر: هەردولکلا لێکتێگەیشتنیان وەک بنەمای چارەسەری کێشەکان و
پاراستنی مافی هەمو نەتەوە و پێکهاتەکانی سوریایان لە چوارچێوەی وڵاتێکی
سەقامگیردا دوپاتکردەوە.
هاوکات: سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بە سیاسەتی نیشتمانییانەی حزبەکەی کرد
بۆ کۆی پرسەکان و وتی: چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ
سیاسەتی کارکردنی ئێمەیە.
ئەمەشی وت: هەر هەوڵێک لەچوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و
سەقامگیریی ناوچەکە بدرێت پشتیوانیی لێدەکەین، دۆخی ئەمڕۆی سوریاش پێویستی بە
لێکتێگەیشتن و هاوبەشیی راستەقینە هەیە، هیوادارین هەمولایەک بەم رۆحییەتەوە هەوڵ
بۆ داهاتوی وڵاتەکە و ژیانی خەڵکەکەی بدەن.
زیاتر بزانە: پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەرێکیتری
دیدارەکە بو و بافڵ جەلال تاڵەبانی
رایگەیاند: گۆڕانکاری ریشەیی لە پرۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە و
پێویستە حکومەتی داهاتو خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پێشکەش بکات و
ئامانجەکەی بەهێزترکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بێت نەک جیاکاری و قۆرخکردنی
دەسەڵات لەپێناو بەرژەوەندییە حزبییەکاندا.،