"سەرەتای ساڵی داهاتو روسیا ڤاکسینی شێرپەنجە دەخاتە بازاڕەوە"

تەندروستی 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی تەندروستی روسیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڤاکسینێکی شێرپەنجەیان پەرەپێداوە و بێبەرامبەر بۆ توشبوەکان دابین دەکرێت.

کێ وتی: ئەندرێ کابرین سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی تیشکی بزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاند: ڤاکسینەکە لە سەرەتای ساڵی داهاتو دەخرێتە بازاڕەکانەوە و تێچوی یەک ژەم لەم ڤاکسینە سێ هەزار دۆلارە.

زیاتر: ڤاکسینەکە تەنها بۆ چارەسەری توشبوانی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت و نادرێتە خەڵک بە گشتی.

لەلایەکی ترەوە: رۆژنامەی تاسی روسی بڵاویکردەوە: تاوەکو ئێستا دیارنییە ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری چ جۆرە شێرپەنجەیەک بەرهەمهێنراوە و پلانی خستنە بازاڕی تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا