ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل: ناتانیاهو رێگرە لە راگەیاندنی ئاگربەست

جیهان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رەخنە لە بنیامین ناتانیاهو دەگرێت و بە هۆکاری رانگەیاندنی ئاگربەستی دەزانێت.

کێ وتی: یائیر لاپید سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل رایگەیاند: بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئیسرائیل رێگرە لە رێککەوتن لەگەڵ بەرەی شەڕکەری فەڵەستین و راگەیاندنی ئاگربەست.

چی تری وت: ئێمە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بنیامین ناتانیاهو بە سیاسەتەکانی وڵاتەکەمان بەرەو لەناوچون ببات.

زیاتر: ئێمە دەمانەوێت رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت و تیایدا ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان ئەنجامبدرێت و ئەمە پڕۆسەیەکە کە تەواوی ئیسرائیلییەکان دەیانەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا