لیژنەی ئەمنی سلێمانی: ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان تۆمار ناکرێن

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی رونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانەوە بڵاوکردەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردوە: سەرلەبەری ئەو هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە باس لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەکەن.

دەقی رونکردنەوەکەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی:

لەیەکێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن ھەواڵێکی ناراست و چەواشەکاری بڵاوکراوەتەو دەربارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان وتیایدا ھاتووە کە دوای سەری ساڵ و بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بەرامبەر بە بڕی ملیۆن ونیوێک ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار دەکرێن ، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی ئەم ھەواڵە سەرلەبەری ڕەت دەکەین و بەڕاشکاوی ڕایدەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە ، و بەلای ئێمە داڕشتن و بڵاو کردنی ئەم ھەواڵە لەو کەناڵە کە ھیچ گرنگ نیە ناوھێنانی ، مەرام ومەبەستێکی سیاسی و چەواشەکاری ئێجگار ئاست نزم و داماڵراو لە پرینسیپی کاری ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت ، و ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ ھەر بڕیارێک دەربکات ئەوا لەپەڕەی فەرمی وەزارەت و بەئاشکرا دەیخاتە ڕوو نەک پەنا بەرێت بۆ کەناڵێکی بەناو ڕاگەیاندنی لەو جۆرە .
ھەرکەناڵێکی راگەیاندن پەنا بەرێت بۆ ھەواڵی درۆ و ساختە وچەواشەکاری بێ گومان ھۆکاری سەرەکی بۆ مایەپوچبونی سیاسی وئیعلامی وجەماوەری دەگەڕێتەوە ،
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە ڕۆژی دەرچونییەوە تاکۆ ئەم ساتە وەک خۆی جێ بەجێ دەکرێت و ھیچ گۆرانگاری وپاشگەزبونەوێکی تیا نیە ونەکراوە وئامانجی سەرەکی لێوەی گەڕانەوەی شکۆی یاسا وپاراستنی ئەمنییەتی ھاوڵاتیان وچەسپاندن و بەرقەراربونی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و ئۆقرەیی ڕەوشی ھاتوچۆیەلە سەرشەقامەکانە .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا