بابەتە
سەرەکیەکە: ئه‌مڕۆ لە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە رۆژئاوای تورکیا تەقینەوەیەکی
گەورە رویدا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کێ وتی: میدیاکانی
تورکیا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یەكی تەقەمەنی لە پارێزگای باڵکئەسیری
رۆژئاوای تورکیا 12 کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربون.
ئەمەش
هەیە: چه‌ندین تیمی تەندروستی و بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەکان گه‌یشتونه‌ته
شوێنی روداوه‌كه و له‌هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێر داروپه‌ردوی
كارگه‌كه‌دان.
زیاتر: تاوەكو
ئێستا هۆكاری سەرەكی تەقینەوەكە نەزانراوە، له‌ڕێگه‌ی تیمەکانه‌وه لێکۆڵینەوەی
ورد لە روداوەکە دەستیپێکردوە.