وادەی سەردانی ئەردۆغان بۆ سوریا ئاشکرا دەکرێت

جیهان 17 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: رۆژنامەنوسێکی دیاری تورکیا رایگەیاند، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی هەینی سەردانی سوریا دەکات و لەگەڵ ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

کێ وتی: میدیاکانی تورکیا لە زاری فاتیح پۆرتەکاڵ رۆژنامەنوسی دیاری وڵاتەکە بڵاویانکردەوە: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی هەینی، 27 کانونی یەکەم سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریا دەکات.

زیاتر: ئامانج لە سەردانەکە کۆبونەوەیە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی نوێی سوریا و تاوتوێکردنی دۆخی ئێستای وڵاتەکە.

هاوکات: بڕیارە سەرۆککۆمار نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئومەوی بە یاوەریی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا ئەنجامبدات.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری مافی مەسیحییەکان دەبین

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا