وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەوڵەکانی ئاسایشی سلێمانی بەرزدەنرخێنێت

کوردستان 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی ناوخۆی عیراق ستایشی هەوڵەكانی ئاسایشی سلێمانی دەكات و دەڵێت هاوبەشی و پشتیوانی سەرەكی هێزەكانیانبوون.

لێدوانی فەرمی: حوسێن تەمیمی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان رایگەیاند، هاریكاری و هەماهەنگی پتەو لەنێوان بەڕێوەرایەتییەكەیان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەسلێمانی هەیە.

ئەوەشی وت: هاوکارییەکانی ئاسایشی سلێمانی هۆكارێك بوە بۆ رێگری لەبڵاوبونەوەی ماددەی هۆشبەر و توانیویانە پێكەوە تۆمەتبارانی دۆسێیەكانی تایبەت بەماددە هۆشبەرەكان بەسزابگەیەنن

ئاماژە بەوەشکراوە: بە هاوکاری لەگەڵ ئەو بەڕێوبەرایەتییەی سلێمانی توانیویانە دەستبەسەر سەدان كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و کارگەی بەرهەمهێنانی ئەو ماددەیە  بگرن و چەندین گروپی بازرگانیش هەڵبوەشێنینەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: پارێزەری مافی مەسیحییەکان دەبین

درێژتر لە هەواڵ 8 کاتژمێر پێش ئێستا

پەیامێک لە مەسعود بارزانییەوە

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا