ئیسرائیل: حكومه‌تی نوێی‌ سوریا باندێكی تیرۆریستییه‌

جیهان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، حكومه‌تی نوێی‌ سوریا باندێكی تیرۆریستییه ‌و حكومه‌تێكی سه‌قامگیر نییه‌.

لێدوانی فەرمی: جەدعون ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائل رایگەیاند: جیهان باس له‌ گۆڕینی سیستمی حكومڕانی له‌ سوریا ده‌كات، به‌ڵام وا نییه‌ ئه‌و حكومه‌ته‌ نوێیه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆڵی ته‌واوی سوریای بەدەستە‌، به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسی هه‌ڵنه‌بژێردراوه‌.

ئەمەشی وت: حكومه‌تی نوێ سوریا باندێكی تیرۆریستییه‌ كه‌ له‌ ئیدلب بون و پایتەخت و ناوچەکانی دیکەیان کۆنترۆڵکردوە، حكومه‌تێكی سه‌قامگیر نییه‌.

زیاتر: ئه‌مه‌ حكومه‌تێكی ئیسلامییه‌ و هه‌وڵ ده‌دات كۆنترۆڵی ته‌واو به‌سه‌ر هه‌مو سوریادا به‌ده‌ست بهێنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا