بابەتە
سەرەکیەکە: کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان بە بەشداری 850 ئەندام بە
دروشمی "بەرەو ئایندەیەکی گەشتر" بەڕێوەچو.
راگەیەندراوی
فەرمی: هۆشیار عەبدوڵا وتەبێژی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایگەیاند: یەکەم رۆژی نۆیەمین کۆنگرەی یەکگرتوی ئیسلامی بە باشی و رێک‌وپێکی
بەڕێوەچو، لە دانیشتنی یەکەمدا راپۆرتی گشتی حزب لەلایەن ئەمینداری پێشوەوە
خوێندرایەوە.
ئەمەشی وت: لە
دانیشتنی دوەمیشدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەیڕەو و پرۆگرامی ناوخۆی
حزبەکە پەسەندکرا.
زیاتر: بەهۆی نەبونی کاندیدی دیکە و بە
زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، سەڵاحەدین بەهائەدین بە ئەمینداری گشتی حزبەکە
هەڵبژێردرایەوە.
چی تر: جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌رده‌وامه و 30 ئه‌ندام له‌كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندیدكردوه وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن و سبەینێ ئەنجامەکان ئاشکرا دەکرێن.