بابەتە
سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە
ئەمینداری گشتی یەکگرتو پەیامێک ئاڕاستەی سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات.
چی وت: بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان, بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی نۆیەم و
هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین
پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی کۆنگرە و هەموو ئەندامان و جەماوەری
یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دەکەم.
ئەمەشی وت: هیوادارین دەرئەنجامی بڕیار
و پەسندکراوەکانی کۆنگرە ببێتە مایەی بەدەستهێنانی دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورەتر
بۆ حزبەکەتان.
چی تر: لەم قۆناغە ئاڵۆز و هەستیارەی
ناوچەکەدا وڵاتەکەمان پێویستیی بە لێکتێگەیشتن و هاوهەڵوێستی زیاترە لەنێوان
لایەنە سیاسییەکاندا بۆ ئەوەی بە کۆدەنگی و بڕیاری ژیرانەوە دەرفەتەکان بقۆزینەوە
و مەترسییەکانیش بڕەوێنینەوە.
زیاتر: هەر بۆیە چاوەڕێین یەکگرتووی
ئیسلامی لە دوای کۆنگرە رۆڵی گەورەتر و کاریگەرتر ببینێت لە قوڵکردنەوەی گیانی
ئاشتەوایی و تەبایی و یەکڕیزی لەناو هەرێمی کوردستان و لەم پێناوەشدا ئێمە ئامادەی
هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکین.