بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی روسیا رایگەیاند، سیستمەکانی
بەرگریی ئاسمانی لە هەوڵی بەرەنگاربونەوەی هێرشەکانی ئۆکرانیا فڕۆکەکەی
ئازەربایجانیان پێکاوە.
راگەیەندراوی فەرمی: کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا – کریملین بڵاویکردەوە:
ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی
ئازەربایجان ئەنجامداوە و بە وردی باسی کێشەکانی پەیوەست بە تێکشکانی فڕۆکە گەشتیاریەکەی
ئازەربایجانیان کردوە، پوتین داوای لێبوردن له سەرۆکی ئازەربایجان کردوە بەهۆی روداوەکەوە.
زیاتر:
سەرۆکی روسیا بە هاوتا ئازەریەکەی راگەیاندوە، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی روسیا
لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان چالاکبون.
چی تر:
لەو ساتەشدا شارەکانی گرۆزنی، مۆزدۆک و ڤلادیکافکاز روبەڕوی هێرشی فڕۆکەکانی ئۆکرانیا
بونەتەوە و سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی روسیا لە هەوڵی بەرەنگاربونەوەی ئەو
هێرشانەدا فڕۆکەکەی ئازەربایجانیان پێکاوە.