بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی
پارچە زەوییەكی نیشتەجێبون بەو موچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی عێراقە و دانیشتوی
هەرێمی كوردستانن.
لێدوانی فەرمی: بەدرییە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە
فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لەسەر داوایەکی ئەوان سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ پێدانی پارچە
زەوی نیشتەجێبون بەو موچەخۆرانەی راژەكەیان سەر بەحكومەتی عێراقە و دانیشتوی هەرێمی
كوردستانن.
ئەوەشی وت: بۆ ئەو مەبەستە نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق نوێنەرایەتیی
حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاگاداركردووەتەوە، كەرێكاری یاسایی بۆ پێدانی زەوی نیشتەجێبوون
بەو مووچەخۆرانە بگرنەبەر.