شاندی دەم پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبونەوە

درێژتر لە هەواڵ 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ پێنج شەممە، شاندی دەم پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نومان کورتولموش کۆبونەوە.

زانیاری گشتی: شاندەكەی دەم پارتی پێكهاتبون لە پەروین بوڵدان و سیری سورەییە ئۆندەر لەگەڵ سیاسەتمەدار ئەحمەد تورک سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نورمان کورتولموشیان کرد و کۆبونەوەیەکی داخراویان ئەنجامدا.

لێدوانی فەرمی: سیری سورەییە ئەندامی شاندی دەم پارتی رایگەیاند: لە کۆبونەوەکەدا باسی پەیامەکەی رێبەر ئۆجالان کرا و كۆبونەوەكانمان لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی بەردەوامە، رۆژی دوشەممە سەردانی جەهەپە و ئاک پارتی و حزبەکانی دیكەی پەرلەمان دەکەین.

زیاتر: کاتێک کۆبونەوکان تەواو کۆتایهاتن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەین بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامی کۆبونەوەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا