"ناتانیاهو لە ژێرزەمینی نەخۆشخانەیەک دەمێنێتەوە"

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل توشی شێرپەنجەی پڕۆستات بوە.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردەوە: ناوبراو بە سەرکەوتویی نەشتەرگەری لابردنی پڕۆستاتی بۆ ئەنجامدراوە و باری تەندروستی جێگیرە.

چی تر: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئێستادا لە نەخۆشخانای هەداسایە و لەژێر چاودێری پزیشکیدا دەبێت.

لەلایەکی ترەوە: میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە: بەهۆی ترس لە موشەکەکانی غەززە و یەمەن، بنیامین ناتانیاهو لە ژێرزەمینێکی نەخۆشخانەی هەداسا نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامدراوە و لەوێش دەمێنێتەوە تاوەکو بە تەواوەتی باری تەندروستی ئاسایی دەبێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا