ئۆتۆمبێلێکی تێسلا لە بەردەم هۆتێل ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لە لاس ڤێگاس ئۆتۆمبێلێکی جۆری تێسلا لە بەردەم هۆتێلی ترەمپ تەقییەوە لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون.

راگەیەندراوی فەرمی: پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، رووداوەکە کاتژمێر 8:40 خولەک بەکاتی ناوخۆیی روویداوە و ئاگر لە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلەکانی هۆتێلی نێودەوڵەتی ترەمپ کەوتووەتەوە.

هاوکات: میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن پۆلیس بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکات و بە هێرشی تیرۆرستی دەزانێت.

لەلایەکی دیکەوە: ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمەریکیی و خاوەنی کۆمپانیای تێسلا ڕایگەیاند رووداوەکە مایەی سەرسوڕمان بووە و کۆمپانیاکەیان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا