بابەتە سەرەکییەکە: روسیا
هۆشداری دەدات لەوەی ململانێکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتوەتە خاڵێکی
مەترسیدار.
کێ وتی: سێرگی لاڤرۆڤ
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: کۆمەڵێک پێشهات بونە هۆی دروستبونی ناسەقامگیری
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو، لەوکاتەشەوە گرژییەکان
لە غەززەوە بۆ لوبنان و دەریای سور و چەند شوێنێکی تر تەشەنەیان سەندوە.
زیاتر: ململانێکانی
نێوان ئێران و ئیسرائیل گەیشتوەتە خاڵێکی مەترسیدار و واشنتۆن بە رەفتارە
تێکدەرەکانی و پیشاندانی ئامادەیی بۆ نێوەندگیری بە رۆڵێکی پێشەنگانە، تەنها
گرژییەکانی زیاد کردوە.