لێپرسینەوە لە سەرۆکی دورخراوەی کۆریای باشور دەکرێت

جیهان 3 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: لێکۆڵەرانی سیئۆل داوایان لە دەسەڵاتی دادوەری کردوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ یۆن سوک یۆل، سەرۆکی لەکارلادراوی سیئۆل دەربکات.

راگەیەندراوی فەرمی: لێکۆڵەران لە سیئۆل لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاندوە، داوایان لە دادگایەکی سیئۆل کردوە بەهۆی ئامادەنەبونی لە لێکۆڵینەوەکاندا فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی دورخراوەی ئەو وڵاتە دەربکات.

زیاتر: لە ئێستاشدا هەموو  هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەیە لە سەرۆکی دورخراوەی ئەو وڵاتە، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و پیلانگێڕی بۆ یاخیبون بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنەکە جێبەجێ نەکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا